دوو چالاکوانی سیاسی کە یەکێکیان کوردە مەترسییان لەسەرە لە کازاخستانەوە ڕادەستی ئێران بکرێنەوە
- هەواڵ
- 18 تشرینی یەکەم

وێنەی هەردوو چالاکوانەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوو چالاکوانی سیاسیی کە یەکێکیان کوردە دیپۆرتی کازاخستان دەکرێنەوە و مەترسیی ئەوەیان لەسەرە ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 17-10-2025، دوو چالاکوانی سیاسیی کە یەکێکیان کوردە و ناوی "ئومید قەزوێنی"ـیە و خەڵکی شنۆیە، لەگەڵ محەممەدڕەزا عیلمی، خەڵکی کەرەج لەلایەن وڵاتی تورکیاوە دیپۆرتی کازاخستان کراونەتەوە، ئێستا مەترسیی ڕادەستکردنەوەیان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لەسەرە.
لێدوانی فەرمی: نەشمیل عابدی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئومید قەزوێنی، ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانە، محەممەد ڕەزا عیلمی، چالاکی سیاسییە و لەکاتی چوونیان بۆ ئەورووپا لە تورکیا دەستگیر کراون، ئەو دوو چالاکوانە ماوەی مانگێک دەستبەسەرکراون، دواتر دیپۆرتی وڵاتی کازاخستان کراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نەشمیل عابدی، ڕێکخراوی هەنگاو نیگەرانە لەوەی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕادەستی ئێران بکرێنەوە و لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەشکەنجە بدرێن، بۆیە داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ڕادەستکردنەوەیان بە ئێران دەکەن و دەڵێت، پێویستە ڕەچاوی بنەماکانی مافی مرۆڤی بکرێت.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو داوا لە ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکات، لە ئەگەری ڕادەستکردنەوەی ئەو دوو چالاکوانە بە وڵاتی ئێران کاردانەوەیان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






