به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی تیکتۆک، سناپچات و تێلیگرام، بانگەشەی درۆینە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار دەکەن و بەم ڕێگەیەش فێڵ لە گەنجانی بێکار دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک پەیج بە شێوەیەکی گشتی هەلی کاری خەیاڵی بڵاودەکەنەوە کە مەرج و مووچەیەکی سەرنجڕاکێشیان هەیە. بۆ نموونە، ڕیکلام بۆ کارگەیەکی ئایسکرێم کراوە کە لقی لە هەولێر و سلێمانی هەیە، کارمەندێکی دەوێت بە مووچەی 700 هەزار دینار، هەینی پشوو بێت و دوو ڕۆژی تریش ئۆف بێت، لەگەڵ دابینکردنی نانخواردن و کرێی هاتووچۆ.
پاش ئەوەی گەنجێک پەیوەندی بەم پەیجانەوە دەکات و داوای کارەکە دەکات، داوای لێدەکرێت بڕێک پارە، 45 هەزار دینار، لە ڕێگەی خزمەتگوزارییە داراییەکانەوە وەکو (FIB) بنێرێت بە بیانووی جێبەجێکردنی مامەڵە کارگێڕییەکان یان زامنکردنی هەلی کارەکە. پاش ناردنی پارەکە، پەیوەندییەکانیان دەبڕدرێت و پارەکەش بۆ قوربانییەکە ناگەڕێنرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دیندار مەهدی، گەنجێکی قوربانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، کە فێڵی لێکراوە. دەڵێت: "ڕیکلامیان بۆ کارگەیەکی شامپۆ دەکرد و کرێکاریان دەویست. منیش هەموو زانیارییەکانم بۆ ناردن، وتیان خەمت نەبێت و 100% وەردەگیرێیت. دواتر پێیان وتووم لە ڕێگەی FIBـیەوە 45 هەزار دینارمان بۆ بنێرە، دوای سێ ڕۆژی تر لە کارگەکەوە تەلەفۆنت بۆ دەکەن و یەکسەر دەست دەکەیت بە کارکردن."
دیندار دەڵێت، پاش ناردنی پارەکە، بۆ ماوەی شەش ڕۆژ هیچ وەڵامێکی وەرنەگرتووە. کاتێک داوای گەڕاندنەوەی پارەکەی کردووە، ڕاستەوخۆ بلۆک کراوە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم کیفاح حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: "چەند پەیج و ئەکاونتێک ئێستا لەژێر چاودێریدان." داواشی لە خەڵک کرد کە زۆر وریابن، چونکە ڕێگەکانی فێڵکردن بە شێوەی ئۆنلاین زیاتر و ئاسانتر بوون. ناوبراو داوای لە هەر کەسێک کرد کە حاڵەتی لەمشێوەیەی بەرامبەر کرا، سکاڵا تۆمار بکات تاوەکو دەست بە ڕێکارە یاساییەکان بکرێت.
پۆلیسی هەولێر داوا دەکات هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک پارە نەدەنە هیچ لایەنێک بە ناوی دۆزینەوەی هەلی کارەوە، بەتایبەت ئەو کەسانەی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندی دەکەن. داواش دەکات زانیاری و وردەکاریی ئەو پەیج و ئەکاونتانە تۆمار بکرێت و پۆلیس ئاگادار بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





