
دۆزینەوەی یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە تەرمێکی زۆری تێدایە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا 41 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، لەو ژمارەیەش شەش گۆڕیان لە دێرەزۆرن کە 114 تەرمی تێدایە و شەشیان منداڵن.
چیرۆکی سەرەکی: لەم دواییانەدا چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا دۆزراونەتەوە، تەرمی سەدان کەسی تێدایە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی بەعس بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد یان گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانەکانیەوە کوژراون یان بە زۆر بێسەروشوێن کراون. لە نێو قوربانییەکان ژن و منداڵ و پیاو هەبوون، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراون؛ هەندێکیان گوللەباران کراون، هەندێکی دیکەشیان بە زیندووی سووتێنراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی لەدوای ڕووخانی بەشار ئەسەدەوە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە 41 گۆڕ، کە پاشماوەی دوو هەزار و 795 قوربانیی تێدایە.
ژمارەکان وا دەڵێن: گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ژمارەی کوژراو بەم شێوەیە:
– شەش گۆڕی بەکۆمەڵ لە دێرەزۆر، 114 تەرمی تێدایە و شەشیان منداڵن.
– شەش گۆڕی بەکۆمەڵ لە ڕیفی دیمەشق، 180 تەرمیان تێدایە.
– شەش گۆڕی بەکۆمەڵ لە حەما، 44 تەرمیان تێدایە.
– 12 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شاری حومس، کە هەزار و 277 تەرمی تێدابووە.
– پێنج گۆڕی بەکۆمەڵ لە دەرعا، 141 تەرمی تێدابووە.
– سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە دیمەشق دۆزراونەتەوە، هەزار و 25 تەرمی تێدابووە.
– دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە ئیدلب، 10 تەرمی تێدایە.
– یەک گۆڕی بەکۆمەڵ لە شاری حەلەب، چوار تەرمی تێدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 08-12-2024 و دوای 14 ساڵ لە شۆڕش و شەڕی نێوخۆیی، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەخت و شارەکانی دیکەدا گرت و کۆتاییان بە 61 ساڵ حوکمڕانیی حیزبی بەعس هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






