دیمەنی مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر لە کاتی خۆرئاوابووندا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی بانگبێژانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، "بانگدانیان لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان بە شێوازی ئێرانی و توركی قەدەغە كردووە و مەبەستیانە كلتوور و شووناسی نەتەوەیی و ئایینی لەبەرچاو بگرن."
وێنە گەورەكە: ئێستا لە هەزار و 200 مزگەوتی پارێزگای هەولێر و بەشێك لە مزگەوتەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بانگدان بۆ نوێژە فەرزەكان لەڕێگەی ئامێری ئەلیكترۆنییە، لە ئاییندەیەكی نزیکدا سەرجەم مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەجۆرێك ژمارەیەك بانگبێژی دەنگخۆش دیاریكراون و لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر بانگ دەدەن و لەسەرجەم مزگەوتەكان پەخش دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: حاجی كاوە شاكر، سەرۆكی بانگبێژانی كوردستان و قورئانخوێنی ناسراوی كورد تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:
- ڕۆژانە دوو بانگبێژی دەنگخۆش لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر بەشێوەی زیندوو بانگ دەدەن و پەخشی دەنگەكانیان لە بڵندگۆی سەرجەم مزگەوتەكانی پارێزگای هەولێر دەبیسترێت.
- بانگبێژەكان سەرپشك كراون بە هەرجۆرە ئاوازێك بانگ بدەن بەو مەرجەی بەشێوازی ئێرانی و توركی نەبێت و لە پێنج بانگی ڕۆژانەدا هەمووجۆرە ئاوازەكان بەكاربهێنن.
- مەبەستمانە بانگدان لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان مۆركی شوناسی نەتەوەیی و ئایینی پێوە دیاربێت و لاسایی وڵاتانی دیكە نەكەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆكی بانگبێژانی كوردستان دەڵێت، بەكارهێنانی دەستەواژەی 'بانگدانی ئەلیكترۆنی' بۆ ئەو پڕۆژەیەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر دروست نییە، بەڵكو ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ستۆدیۆوە بانگ دەدرێت و لەڕێگەی هێڵی ئینتەرنێتەوە بۆ هەموو مزگەوتەكان دەگوازرێتەوە.
خاڵە ئەرێنییەكان: هەرچەندە لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆژەی بانگدانی ئەلیكترۆنی بەشێك لە هاووڵاتییان ئەمەیان بە كارێكی ناشەرعی وەسف دەكرد، بەڵام ئێستا پێشوازی زۆرینەی خەڵك و مامۆستایانی ئایینی لێكراوە و ئاماژە بەوە دەكەن، پێشتر كەسانی دەنگ ناخۆش بەشێوازی نەشاز لە مزگەوتەكان بانگیان دەدا و ناڕەزایی خەڵكی لێ دەكەوتەوە، بەڵام ئێستا كەسانی شارەزا و پسپۆڕ لەبواری بانگدان بە دەنگە خۆشەكانیان دڵ و دەروونی هاووڵاتییانی كوردستانیان ئاسوودە كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت