خەمیس خەنجەر وتەیەکی سەرۆک بارزانی بە نەخشە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەزانێت
- هەواڵ
- 21 تشرینی دووەم

خەمیس جەنجەر، کەسایەتیی سیاسیی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لەبارەی سەرۆک بارزانییەوە دەڵێت: "من ئەو کەسایەتییەم زۆر خۆشدەوێ و بە سەرکردەی هەموو عێراقی دەزانم". هەروەها وتەیەکی سەرۆک بارزانی بە نەخشە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەزانێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممە 20-11-2025، خەمیس جەنجەر، کەسایەتیی سیاسیی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە میوانی "دیداری ئاڤا میدیا" بوو، لە دیدارەکەدا چەند بابەتێکی گرنگی سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق وروژاند.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی وتەیەکی سەرۆک بارزانی کە لە دیداری مێپس 2025 وتبووی. دەبێت یاسای هەڵبژاردن لە عێراق هەمووار بکرێتەوە، خەمیس خەنجەر ڕایگەیاند، ئەم وتەیەی سەرۆک بارزانی نەخشە ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق کە تێیکەوتووە، چونکە عێراق لە دۆخێکی خڕاپدایە.
خەمیس خەنجەر ئەمانەشی وت:
- کەسایەتیی سەرۆک بارزانیم زۆر خۆشدەوێ، بە سەرکردەی هەموو عێراقی دەزانم، چونکە هیچ کەسێک نییە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق وەکو ئەو ئازا و ڕاستگۆ بێت.
- کورد و سوننە دیموکراتییەتیان دەوێ و دەیانەوێت لە عێراق وڵاتێکی دامەزراوەیی بەهێز هەبێت.
- لە عێراق پێشێلکاری دەستووری زۆر گەورە کراوە.
- لە ساڵی 2010ـەوە عێراق باجی پێشێلکاری دەستووری دەدات.
- دوای 23 ساڵ هێشتا نەتوانراوە ئەنجومەنی فیدڕاڵی دروست بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






