سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە: دەوڵەت باوکی هەموو عێراقییەکانە، نابێ باوک مووچەی بەشێکی وڵاتەکەی ببڕێت
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە بڕینی مووچەی خەڵكی كوردستان لەلایەن بەغداوە بە هەڵەیەكی گەورە وەسف دەكات، دووپاتیشی كردەوە، دەوڵەت باوکی هەموو عێراقییەکانە، نابێ باوک مووچەی بەشێکی وڵاتەکەی ببڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: خەمیس خەنجەر، سەرۆكایەتی هاوپەیمانیی سیادە دەکات کە هاپەیمانییەکی بەهێزی سوننەکانە و لە دوایین هەڵبژاردن دا توانیان 14 کورسی لە پەرلەمانی عێراق مسۆگەر بکەن. هاپەیمانی سیادە بەدۆستێکی نزیکی کورد دادەنرێن و لە ڕابردوودا پاڵپشتی بڕیارەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە لەبارەی بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان بە ئاڤای وتی، لە 2010ـەوە عێراق باجی پێشێلکردنی دەستوور دەدات. چەندین ماددە و بڕگەی دەستووری پێشێل کراون. بۆ نمونە بڕینی مووچە، هەڵەیەكی گەورە بوو بەرامبەر خەڵكی كوردستان كرا. دەوڵەت باوکی هەموو عێراقییەکانە و دەبێ نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکات، نابێ باوک مووچەی بەشێکی وڵاتەکەی ببڕێت.
خەمیس خەنجەر بەپێویستی دەزانێت، ئەمجارە كات دابنرێت بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان، بەو پێیە دەسەڵاتداران زۆربەی كات لە بەڵێن و ڕێككەوتنەكان پەشیمان دەبنەوە و ئەمەش لە ئەزموونی ڕابردوو دەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەکەی خاڵە ڕەجەب مێژووی سەد ساڵەی سلێمانی دەپارێزێت






