کۆتری زاجل گرانترین كۆتری كوردستانه و نرخهكهى دهگاته 50 ههزار دۆلار
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە جیهانی کۆتردا نرخی خەیاڵی تۆمار دەکرێت و لە کوردستان جۆرێکی تایبەتی کۆتر کە بە "زاجل" ناسراوە، نرخی دەگاتە پێنج دەفتەر دۆلار (50 هەزار دۆلار).
چیرۆکی سەرەکی؛ شێخ عیماد سەید حەسەن، کە یەکێکە لە کۆتربازە دیارەکان و لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە تێکەڵ بەم دنیایە بووە، زانیاریی ورد بۆ نەجات هەرکی، پەیامنێری ئاڤا دەخاتەڕوو. شێخ عیماد ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەرچی لە ئەوروپا نرخی هەندێک کۆتر گەیشتووەتە یەک ملیۆن دۆلار، بەڵام لە کوردستانیش بازاڕەکە گەرمە و نرخی کۆتری "زاجل" لە دەفتەرێک دۆلارەوە (10 هەزار دۆلار) دەست پێ دەکات تاوەکو پێنج دەفتەر دۆلار (50 هەزار دۆلار).
ئەو کۆتربازە خاوەنی کۆترێکی جۆری زاجلە کە وەک خۆی دەڵێت "یەکەمی سەر ئاستی کوردستانە". ئەم کۆترە لە پێشبڕکێیەکدا لەنێوان 120 بەشداربوودا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
زانیاریی زیاتر؛ سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ئەو کۆترە، شێخ عیماد دەڵێت: "تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە زۆر دەفڕێت و تەنیا بۆ پێشبڕکێی دوورودرێژ بەکار دەهێنرێت؛ جارێکیان 800 کیلۆمەتری بڕیوە و جارێکی دیکەش 90 کیلۆمەتر، کە لە هەردووکیاندا یەکەم بووە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەکەی خاڵە ڕەجەب مێژووی سەد ساڵەی سلێمانی دەپارێزێت





