
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری ماددەی 12ی یاسای بودجەی گشتی عێراق کرد و دوای پەسەندکردنی پێشنیازەیاساکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 13-01-2025 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری مادەی 12ـی لە یاسای بودجە کرد کە تایبەتە بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمان تەنیا بڕگەی(ج)ی مادەی 12 یاسای بودجەی گشتی هەموارکردەوە، بەوپێیە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ هەمواری یاساکە کراوە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا پەرلەمان هەموارەکە پەسەند بکات و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوەڕۆکی هەموارەکە:
- وەزارەتی دارایی فیدراڵی قەرەبووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە لە خەرجیی سیادی لەبەرامبەر تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان کە ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ یان وەزارەتی نەوتی عێراق دەکرێت.
- وەزارەتی نەوتی عێراق بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆمپانیایەکی تەکنیکیی ڕاوێژکاریی پسپۆر دیاری دەکات، کۆمپانیاکە هەر لە ڕۆژی دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاساکە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ کار دەکات لەسەر دیاریکردنی تێچووی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی خامی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان.
- لە حاڵەتی ئەوەی هەردوو وەزارەت لەسەر کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی ڕێککنەکەوتن ئەو کات ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خۆی کۆمپانیایەک دیاری دەکات بۆ ئەو کارە.
- ڕاپۆرتی کۆمپانیای ڕاوێژکاریی پابەندە بۆ هەردوولا (حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستان).
- بەپێی ئەو نرخەی کۆمپانیاکە دیاریی دەکات قەرەبووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق.
- بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار زیاتر نەبێت دەدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان
- هەرێمی کوردستان دەستبکات بە ڕادەستکردنی نەوت بۆ کۆمپانیای سۆمۆ یان وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ هەر بەرمیلێكیش 16 دۆلار دەدرێت هەرێمی کوردستان تاوەکو ئەو لایەنەی ڕاوێژکاری تێچووەکە دیاری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 30 خولەک لەمەوپێش
پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
30 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا دەکەن
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە و مووچەی مانگی یەک دەنێرێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من بۆ ئاڤا: لەگەڵ گەیشتنی پارە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەكەین





