
سەرۆکوەزیران بارزانی و جەیک سۆڵیڤان، راویژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی پشتیوانیی کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی دووپات دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جەیک سۆڵیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراویان لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە:
جەیک سۆڵیڤان ستایشی خۆی بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی دەربڕیوە لەبارەی هاوبەشی لەمێژینەی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا.
- جەختی لە پاڵپشتی ئەمریکا کردووەتەوە بۆ ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی بودجە و پێیوابووە سەقامگیری و بەرەوپێشچوونی ئابووری لە هەرێم بەهێز دەکات.
- - پشتگیری ئەمریکای دووپاتکردووەتەوە بۆ کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی.
- ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگە کردووە لە جەنگی دژی داعش.
- پاڵپشتی ئەمریکای دووپاتکردووەتەوە بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە کردووە.
- سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی پشتگیریی ئەمەریکای کردووە و دووپاتی کردووەتەوە پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بگیرێت و مافی پێکهاتەکانی کوردستان پارێزراو بێت و پێشێل نەکرێت.
- ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی دەستوور و پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵیی لە عێراق کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
6 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە وڵاتی سعودییە کۆچی دوایی کرد




