ئاڤا لە زانکۆی ئیدلیب؛ شوێنی پێگەیاندنی سەرۆکوەزیران و بەشێکی سەرکردەکانی ئێستای سووریا
- ڕاپۆرت
- 16 کانوونی دووەم
دیمەنی نێو زانکۆی ئیدلب - فۆتۆ (پەیامنێری ئاڤا)
ئاڤا نیوز
تیمێکی ئاڤا کە ئێستا لە سووریایە دەچێتە نێو بەناوبانگترین زانکۆی ئەو وڵاتە، کە زۆرێک لە سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەوسا و حکومەتی ئێستا تێیدا خوێندوویانە.
وێنە گەورەکە: زانکۆی ئیدلب بەم ناوەی ئێستا لەدوای ساڵی 2015 دامەزرا، ئەوکاتەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا شاری ئیدلبی کۆنتڕۆڵ کرد، پێشتر کۆلێژێکی سەر بە زانکۆی حەلەب بوو. لەدوای دامەزراندنیشییەوە فەرماندە سەربازییەکان و سەرکردەکانی ئەوکاتەی ئۆپۆزیسیۆن لەم زانکۆیە دەستیان بە خوێندن کرد و ئێستا لەپاڵ سەرۆکوەزیران، پێنج وەزیری دیکەی حکومەتی نوێی سووریا دەرچووی ئەو زانکۆیەن.
لێدوانە فەرمییەکان:
د. عەبدولحەميد عەبدولخالق، سەرۆکی زانکۆی ئیدلب قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت: نزیکەی 25 هەزار قوتابی لەم زانکۆیە تۆمارکراون لە هەموو کۆلێژ و بەشەکان، سەرەڕای توانای سنووردار و بۆردوومان و جەنگ، لە ماوەی ڕابردوودا پرۆسەی خوێندن تێیدا بەردەوام بووە، حکومەتی ئیدلب سوودی زۆری لە دەرچووانی زانکۆکە وەرگرتووە، بەشێوەیەک بەشی هەرە زۆری کادرە زانستی و کارگێڕییەکانی دەرچووی زانکۆی ئیدلبن.
محەممەد موعتەسم، قوتابی زانکۆی ئیدلب بۆ ئاڤا دەڵێت: پێشتر بارودۆخ زۆر خراپ بوو، شەڕ و تۆپباران هەبوو، بەڵام دەوام و خوێندن نەوەستا، لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو دەرفەت و هەلی کار کەم بوون، بەڵام دوای ئازادکردنی سووریا دەرفەتەکان زیاتر بوون.
زانیاریی زیاتر: تیمی ئاڤا میدیا بەنێو زانکۆکەدا گەڕاوە و سەردانی بەشەکانیشی کردووە، بەپێی ئەوەی بینراوە هەرچەندە ئیدلب لەژێر بۆردوومان و جەنگێکی سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام هەموو پێداویستییەکانی قوتابییان لە سەرجەم بەشەکان دابینکراون.
ئەمەش بزانە: زانکۆکە لە 28 کۆلێژ و حەوت پەیمانگە پێکدێت، کچ و کوڕ بە جیا و لە شوێنی تایبەتی خۆیان دەخوێنن، واتە سیستەمی تێکەڵاویی کوڕ و کچ لە زانکۆکە پەیڕەو ناکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی ئیدلیب لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 25 هەزار دەرچووی هەبووە، لە چوار ساڵی ڕابردووشدا توانای کۆلێژەکانی بەرزترکردوونەتەوە و ساڵانە نزیکەی سێ هەزار و 500 دەرچووی لە هەر 28 کۆلێژەکەیدا هەبووە، لە ئاستی ماستەر و دکتۆراشدا تاوەکو ئێستا 150 کەس بڕوانامەی دکتۆرا و 450 قوتابیش ماستەریان بەدەستهێناوە کە سەرۆکوەزیرانی ئێستای سووریا یەکێکە لەوان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئێران: بەرنامەی ئەتۆمیمان سەلامەتە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن شەش کاندیدی دەرچووی دوورخستەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی متمانە بە ویلایەتی دووەمی سوودانی ناداتەوە
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک






