وێنەی سەرۆک بارزانی - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەماندەی گشتیی هەسەدە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر کوبوونەوە. کۆبوونەوەکە بە دەستکەوتێکی گرنگ و بەرچاو دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی کورد و پێگەی کورد لە سووریای نوێ و ناوچەکە.
وێنە گەورەکە: دوای گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕووخانی حکومەتی بەشارد ئەسەد، سەرۆک بارزانی چەندین هەوڵ و دەستپێشخەری بۆ نزیکبوونەوەی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا هەبووە، بە تایبەت بۆ نزیکبوونەوەی هەسەدە و ئەنەکەسە.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی کورد و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق، بۆ ڕاگواستنێکی سیاسی ئارام و لەبار، سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، د.عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆک بارزانی سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە مەزڵووم عەبدی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کۆبووەوە، پەیامی سەرۆک بارزانی بە لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گەیاند بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکهەڵوێست بن، ئەوکات مەزڵووم عەبدیش پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکە کرد و بە گرنگی دانا.
بۆچی گرنگە: چاوەڕێ دەکرێت دوای نزیکبوونەوەی لایەنە ناکۆکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیام و داواکاری کورد بەرامبەر دیمەشق یەکبخرێت و بە یەک تیم گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بکەن، ئەمەش بە ئامانجی دابینکردنی مافەکانی کورد و مسۆگەرکردنی ئایندەی کورد لە سووریای تازە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت