بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا عێراق نزیکەی 30٪ـی زەوی کشتوکاڵی له دەست داوە
- ژینگە
- 16 کانوونی دووەم

ڕووبارێکی بچووک لە عێراق کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا وشک بووە
ئاڤا نیوز
سەنتەری ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایدەگەیێنێ، لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوه نزیکەی 30٪ـی زەوی کشتوکاڵی لە دەستداوه.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکانی تایبەت بە توانەوەی بەفری جەمسەر و چیاکان بە شێوەیەکی خێرا، دۆسیەی گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی وەک مەترسییەکی ژینگەیەکی ڕووبەڕووی جیهان بووەتەوە و وڵاتانی پێشکەوتوو کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەکەن، عێراقیش بەدەر نییە لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی سەخت بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی سەنتەری ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەسەرە، کاریگەری ئەم گۆڕانکارییانە لەسەر کەرتەکانی ئاو، کشتوکاڵ، تەندروستی و ئابووری زیاتر دەبینرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: پلەکانی گەرمی لە عێراق 1.2 پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە پێش ناوەڕاستی سەدەی 20 و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 پلەی گەرما 2.5 پلەی سیلیزی بەرز ببێتەوە.
-ڕێژەی ئاوی سازگار بۆ هەر تاکێک دابەزیوە بۆ کەمتر لە 1000 مەتر سێجا لە ساڵێکدا، ئەمەش عێراق دەخاتە نێو ئەو وڵاتانەی کە بە دەست قەیرانی ئاو دەناڵێنن کە وشکەساڵی بەردەوام لە 10 ساڵی ڕابردوودا ڕووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی بە ڕێژەی زیاتر لە 30٪ لەدەستداوە.
- بەهۆی کەمی بارانبارین و سیاسەتی وڵاتانی خاوەن سەرچاوە، ئاستی ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر لە 50٪ دابەزیوە، لەکاتێکدا 39٪ـی خاکی عێراق بەدەست بەبیابانبوون دەناڵێنێت و 54% ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون دەبێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و زێلینسکی کۆدەبنەوە
- فۆتۆستۆری
- 54 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ دڵخۆشی هاونیشتمانیان لە دەربەندی ڕانیە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ پێشبڕکێی ماتۆڕسکیلی لە چیای کۆڕەک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
16 تشرینی یەکەم
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
16 تشرینی یەکەم
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
16 تشرینی یەکەم
- ژینگە
- 12 تشرینی یەکەم
كابینەی نۆیەم 266 ملیار دیناری بۆ ئاسایشی ئاو خەرج كردووە
- ژینگە
- 11 تشرینی یەکەم
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات