بە بەشداری سەرۆک بارزانی شەشەمین کۆڕبەندی MEPS لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
بە بەشداری سەرۆک بارزانی شەشەمین کۆڕبەندی MEPS لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

بەشداری سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی ڕابردووی MEPS

ئاڤا نیوز

سبەی دووشەممە، شەشەمین کۆڕبەندی ساڵانەی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە شاری دهۆک بە بەشداری سەرۆک بارزانی لەژێر ناونیشانی "بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ" بەڕێوەدەچێت، هاوکات بڕیارە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆڕبەندەکە بەشداربن.

وێنە گەورەکە: دهۆک وەکو یەکێک لە ئارامترین شاری ناوچەکە ساڵانە کۆڕبەندەکە لەخۆدەگرێت، شەشەمین کۆڕبەندی مێپس، لە 17 تا 19ـی 2025 بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییە جیهانییەکان کۆ دەکاتەوە و  سەرنج دەخەنە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بووەتەوە.

زانیاریی زیاتر: تەوەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندی مێپس بریتین لە:

٠ سەقامگیری ناوچەکە
٠ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
٠ هەمەچەشنکردنی ئابووری
٠ ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا
٠ گواستنەوەی وزە

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2019ـەوە، ئەم کۆڕبەندە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ڕێکدەخرێت و دەیان بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق و کەسایەتی نێوخۆیی ناوچەکە بەشداری تێدا دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ