شارەوانی بنەسڵاوە هۆشداری بەو کەسانە دەدات کە کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانیان دەکەن
- کوردستان
- 16 تشرینی دووەم

زەوی دابەشکراو بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی ڕابردوو نزیکەی پێنج هەزار زەوی لە سنووری شارەوانی بنەسڵاوە بەسەر فەرمانبەران دابەشکرا، شارەوانی بنەسڵاوە هۆشداری دەدات لە کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکان تاوەکو مامەلەکان تەواو دەکرێن.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستیپێکرد، دوای دابەشکردنی زەوی لەهەر ناوچەیەک دەبێت نەخشەسازی بۆ بکرێت و زەوییەکان بەناوی فەرمانبەرەکە بکرێت، پێش ئەوەی زەوییەکان بەناو بکرێت نابێت کڕین فرۆشتنی پێ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە زەوییان وەرگرتووە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن لە ئیستادا بەم زەوییانە نەکەن، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی کێشە لە داهاتوودا تاوەکو دەبنە خاوەنی سەنەد (تاپۆ)ـی خۆتان، فەرمانبەران ئاگادار دەکەینەوە کە ووردبینی ناوەکان لە داهاتوو دەست پێ دەکات لە ئەگەری سوودمەندبوونیهەر فەرمانبەرێک لە پێشتر ئەوا زەوییەکەی لێ وەردەگیرێتەوە، تووشی سزای یاسای دەبێت.
زانیاریی زیاتر: زریان سەباح، دەڵێت، زانیاریمان هەیە بەشێک لە فەرمانبەران کڕین و فرۆشتن بە زەوییە نوێکان دەکەن بۆیە هۆشداریان پێ دەدەین لەسەر ئەو کارە، ئێستا سەرقاڵی چەسپاندنی نەخشەکەین نزیکەی مانگێکی دەوێت تاوەکو کارەکانی تەواو دەکرێت، دوای نەخشەکە ڕێکارەکان دەستپێدەکات و ئاگاداری فەرمانبەران دەکرێتەوە کە مامەڵەی تاپۆکردنی زەوییەکان دەست پێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






