
پێشمەرگەی کوردستان - فۆتۆ (محەممەد شوانی)
ئاڤا نیوز
بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت تیكتۆك لەلایەن ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەفسەری سەربازی و پێشمەرگەوە خەریكە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە، وەزارەتی پێشمەرگەش بە فەرمانێكی وزاری كۆتایی بەم حاڵەتە دەهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 6-1-2025، وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانێكی وزاری بە ژمارە 60 دەركردووە، بەپێی ناوەڕۆكی فەرمانەكە كە لە سێ خاڵ پێكهاتووە لەمەودوا، نمایش و خۆدەرخستنی ڕیكلامی و بڵاوكردنەوەی چالاكیی كەسیی فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە بە جلوبەرگی سەربازی لە بنكە و بارەگا سەربازییەكان قەدەغەیە، وەزارەتی پێشمەرگە حاڵەتەكە بە دیاردەی ناشارستانی و نەشیاو ناودەهێنێت و دەڵێ لە ئاداب و ڕەوشتی جوانی پێشمەرگە ناوەشێتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پێشمەرگە تەشهیر و ناوزڕاندن قەدەغە دەکات بەرامبەر هەر كەسێك بكرێت، ئینجا بە پۆستكردن یان كۆمێنت یان بڵاوكردنەوەی وێنە بێت، دەشڵێت ئەنجامدەرانی بە توندترین سزای یاسایی لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت و دەدرێتە دادگە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەیەك ئەم كارانە بكات، ئەوا سزای یاسایی دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و هەواڵگری لەمەودوا چاودێریی وردی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن