دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، سەرچاوە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
بارەگای بارزانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، جەختیان کردووەتەوە پێویستە لایەنە کوردییەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، لەپێناو زامنکردنی مافەکانی کوردیش یەکڕیز و یەکهەڵوێست بن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە پیرمام کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی کرا لەبارەی ئایندەی کورد لە سووریا و ناوچەکە، سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوواین بارودۆخی سووریا و ئایندەی کوردیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا چەند بابەتێک تاوتوێ کراون:
٠ بارودۆخ و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا، چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کراون.

٠ جەخت کراوەتەوە پێویستە لایەنە کوردییەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن.
٠ لایەنە کوردییەکانی سووریا فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتییانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوون.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕێ دەکرێت دوای نزیکبوونەوەی لایەنە ناکۆکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیام و داواکاری کورد بەرامبەر دیمەشق یەکبخرێن و بە یەک تیم گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بکەن، ئەمەش بە ئامانجی دابینکردنی مافەکانی کورد و مسۆگەرکردنی ئایندەی کورد لە سووریای نوێدا.

باکگراوند: کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت نوێنەری سەرۆک بارزانی، د.عەبدولحەمید دەربەندی سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە کۆبووەوە، پەیامی سەرۆک بارزانی پێ گەیاندن بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکهەڵوێست بن. ئەوکات مەزڵووم عەبدی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکە کرد و بە گرنگی دانا. پێشتریش مەزڵووم عەبدی داوای هاوکاری لە سەرۆک بارزانی کردبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن