کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە ئەمڕۆ کابینەی جەنگی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستی غەززە کۆببێتەوە و ڕێککەوتنەکە پەسەند بکات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕەزامەندیی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی 17-1-2025 کابینەی جەنگی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە و پڕۆژەی ڕێککەوتنی غەززە پەسەند دەکات. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە کە دوای کابینەی جەنگ، کابینەی حکومەتیش کۆببێتەوە و ڕێککەوتنەکە پەسەند بکات.
لێدوانی فەرمی: ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانیی ئیسرائیل، دژایەتیی خۆی بۆ ئاگربەستەکە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە ئەگەر کابینە پەسەندی بکات ئەوا خۆی و هاوحیزبییەکانی لە حکومەت دەکشێنەوە. ئەو ڕێککەوتنەکەی بە شکستێکی گەورە و بەئازار بۆ ئیسرائیل وەسف کردووە و گوتوویەتی ئیسرائیل نەیتوانیوە بگات بەو ئامانجانەی کە ئەم شەڕی لە پێناویاندا دەستپێکردووە، بۆیە دەبێت لە شەڕ بەردەوام بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنی غەززە ئاگربەست و بەردانی بارمتەکان لە خۆدەگرێت و لە ڕۆژی یەکشەممە، 19-1-2025ـەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
ئێران ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین



