فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین هێزێکی هەسەدە دەکەنە ئامانج
- کوردستان
- 2025-01-18

فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە ئاسمانی سووریا
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8-12-2024، لەماوەی 40 ڕۆژی رابردوودا، ڕووبەڕوبوونەوەی توند لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هێزەکانی هەسەدە لە بەنداوی تشرین دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە و "سوپای نیشتمانی" نزیک لە تورکیا ڕوویدا و هێزی ئاسمانی تورکیاش ئەو ناوچانەی هەسەدە پێشڕەوی تیادا کردووە بۆردومان دەکات.
لە لایەکی دیکەوە: بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، درەنگی شەوی ڕابردوو، سێ جار فرۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بە چری بۆردوومانی دەوروبەری بەنداوی تشرینیان کردووە و ئۆتۆمبێلێکیش لە شارۆچکەی عەین عیسا پێکراوە، لە ئەنجاندا سێ کەس برینداربوون.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە لە 12-12-2024، بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا 411 کەس لە هەردوولا کوژراون کە 300 کەسییان ئەندامی گرووپە چەکدارەکانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن






