سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا دۆخی ناوچهکه تاوتوێ دهکهن
- کوردستان
- 2024-03-01

کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتالیا. وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە میانی بەشداریكردنیان لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا، ئەمشەو هەینی 2024/3/1 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا، كۆبووەوە.
بۆچی گرنگە: لە كۆبوونەوەكەدا دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا، هەروەها دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوولا باسیان لە ئەگەر و لێكەوتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و پێشهاتەكانی شەڕ لە غەززە كرد، هەروەها جەختیان لە گرنگیی هەوڵ و هاریكاریی هەمەلایەنە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان بە گفتوگۆ و دەرفەت و ڕێگە دیپلۆماسییەكان كردەوە.
زانیاریی زیاتر: مەترسییەكانی تیرۆر و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت





