مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات
- جیهان
- 21 کانوونی دووەم

وێنەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە داڤۆسی سویسراوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی مارکۆ رۆبیۆ کرد، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەکو وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا.
وێنە گەورەکە: ئێواری ڕۆژی دووشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکی تایبەتدا دۆناڵد ترەمپ، وەک 47 ەمین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بوو و مارکۆ رۆبیۆیش وەکو وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا دەستبەکاربوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە مارکۆ رۆبیۆ کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکوو وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا نووسیویەتی: "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژیی کوردستان و ئەمەریکا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و گەورەترین کونسوڵخانەی لە شاری هەولێر هەیە. لە چوارچێوەی سەرکردایەتیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانانیش سەدان سەرباز و ڕاوێژکاری لە کوردستان هەیە، مانگانەش ملیۆنان دۆلار وەکو هاوکاری پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و سەرۆکی سێ وڵات ڕێککەوتنی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کرد
- جیهان
- 12 تشرینی یەکەم
ئۆکرانیا داوای هاوکاریی سەربازی لە فەرەنسا دەکات
- هەواڵ
- 12 تشرینی یەکەم
کێن ئەوانەی بەشداری لووتکەی شەرم شێخ دەکەن؟