فوئاد حوسێن: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ماوە
- کوردستان
- 2024-03-02

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق - وێنە: AA
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە ڕایگەیاند، لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ماوە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداری لە سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کرد، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، گوتی "بۆری نەوتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە، لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ماوە".
بۆچی گرنگە: بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی نەوتی کوردستان، مانگانە ملیۆنان دۆلار زیان بەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەوێت. ئێستا ئەو بابەتە بووەتە مژاری سەرەکی زۆربەی کۆڕبەندە ئابوورییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ئامۆس هۆکستین، گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسیان لەو پرسە کردووە، کە "لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێبکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت





