
جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تەواوی پاسەوانەکانی لێوەرگیراوەتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ دەستبەکاربوونی، دۆناڵد ترەمپ چەندین بڕیاری بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەسەر حکومەتی ئەمریکا داوە و یەکێک لەوانەش لابردنی خەرجی بەرپرسانی پێشووی ئەمریکایە.
لێدوانی فەرمی: جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: من نائومێدم، بەڵام سەرم نەسوڕماوە کە ترەمپ بڕیاری داوە پاسەوانەکانم نەهێڵێت کە پێشتر لەلایەن دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکاوە دابینکرابوو.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان تەقاندەوە و بەجێمانهێشت و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازمان لەدەستدا و خەڵکێکی زۆرمان کوشت، جۆن بۆڵتۆنیش یەکێک بوو لەو کەسانەی دەستی هەبوو لەم کارانەدا، جۆن بۆڵتن کابرایەکی گەمژە و کەلەپووتە، ناکرێت بۆ هەمیشە بپارێزرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا سوپای پاسدارانی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردبوو لە ساڵی 2022 پیلانیان بۆ تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆن داڕشتووە، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس لە ساڵی 2020 و هێشتاش مەترسییەکان لەسەر تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتن بوونیان هەیە.
باکگراوند: جۆن بۆڵتۆن لە ساڵی 2018 تا 2019 وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ترەمپ کاری کردووە، دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ترەمپ، کتێبێکی بڵاوکردەوە وردەکارییە هەستیارەکانی سەبارەت بە ئیدارەی ترەمپ ئاشکرا کرد و ڕەخنەی توندی لە ترەمپ گرت و بە کەسێکی نەشیاوی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وەسفکرد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئیسلام ئاباد؛ 30 کەس کوژران






