
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگ نەدان بە هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، "ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەییێنن و کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی نەیتوانی یاسای بودجە کە تایبەتە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوە و بەوهۆیەوە دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو هەڵگیرا.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا، دەنگی لەسەر نەدرا.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی گوتەبێژی حکومەت هاتووە:
- ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین بەوەی پێشنیازێک لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، تاکلایەنە و بە بێ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردراوە، كە ئەم پێشنیازە لە هەمانکاتدا دژی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە، تایبەت بە هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
- ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیێنن و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە و خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسەکان ناکات. بۆیە ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیارانە، بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە و دژی دەوەستین، بۆیە دەبێت ئەو پێشنیازەی لەسەر ڕێککەوتووین، بخرێتە دەنگدانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پێشنیازە نوێیەکەی حکومەتى عێراق، هەرێمی کوردستان دەبێت سەرجەم داهاتی فرۆشی نەوت و گاز و بەرهەمە نەوتییەکان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، بە تەواوی رادەستی خەزێنەی گشتی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت