دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان دەکات
- عێراق
- 28 کانوونی دووەم

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ جاری دووەم لەسەر سکاڵایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سکاڵاکە لەلایەن کەسێک بە ناوی "خالید موستەفا حوسێن"ەوە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، سکاڵاکار داوا لە دادگای باڵای فیدڕاڵی دەکات، حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پابەند بکات بەوەی، دیوان بۆ مەزهەب و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان دروستبکەن و سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بێت، بەشێوەیەک کە دەستەی سەربەخۆبن لەڕووی دارایی و کارگێڕییەوە و بەیاسایەکی تایبەت ڕێکبخرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007ی پەرلەمانى کوردستان پێکهێنراوە، سکاڵاکار داوا دەکات ئەو یاسایە بە نادەستوورى هەژمار بکرێت، پەرلەمان ناچار بکرێت دیوان بۆ ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان پێکبهێنێت و ببەسترێنەوە بە ئەنجوومەنى وەزیرانەوە
لەلایەکی دیکەوە: هاوکات داواکار لە سکاڵاکەى دیکەیدا داوا دەکات، دادگاى باڵاى فیدراڵى وەزارەتى شەهیدان و کاروبارى ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان بە نادەستوورى بزانێت، کە بەگوێرەى یاسای ژمارە 8ى ساڵى 2006 لە پەرلەمانی کوردستان پێکهێنراوە. پەرلەمان و حکومەتى هەرێمى کوردستان ناچار بکرێن دەستەیەک بە ناوى "دامەزراوەى شەهیدان" پێکبهێنن کە سەر بە ئەنجوومەنى وەزیران بێت و لە رووى دارایی و کارگێڕییەوە سەربەخۆ بێت و یاسایەکى بۆ دەربکرێت.
سکاڵاکار دەڵێت، بوونی وەزارەتی لەو جۆرە دژی دەستووری عێراقە کە بەپێی دەستوور دەبێت دەستەی سەربەخۆبن.
باکگراوند: پێشتر دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژی 23-12-2024 لەسەر داواى نوێنەرى یاسایی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان، تاوتوێکردنی ئەم سکاڵایەی بۆ ئەمڕۆ 28ی مانگ دواخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 خولەک لەمەوپێش
خوانێکی ترلیۆنی لە کۆشکی شپی
- بیروڕا
- 48 خولەک لەمەوپێش
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئێکسۆن مۆبیل تاوتوێی کڕینی پشکەکانی لۆک ئۆیل لە عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فایەق زێدان: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خێران و بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت






