کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: زیاتر لە 130 تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن تۆمار کراون

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: زیاتر لە 130 تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن تۆمار کراون

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی ماوەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، زیاتر لە 130 تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممەش لە وەرگرتنی تانەکان بەردەوام دەبن.

 

وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆن هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەش دەرفەت بە کاندید و لایەنەکان دراوە کە ئەگەر گومانیان لە ئەنجامەکان هەبێت تانە تۆمار بکەن، دواتریش لە حەوت ڕۆژدا کۆمیسیۆن وەڵامی تانەکان دەداتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: بیلال ئەکرەم عەباس، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەکەمی ماوەی تانە تۆمارکردن،  زیاتر لە 130 تانە لەلایەن کاندید و لایەنەکان لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ