
هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێ
ئاڤا نیوز
هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی ئیماراتی بردەوە و گەیشتە قۆناغی کۆتایی یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی پاشکۆی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026، هەڵبژاردەی عێراق لەسەر یاریگای "جذع النخله" لە شاری بەسرە، لەبەردەم 65 هەزار هاندەر لە هەڵبژاردەی ئیماراتی بردەوە، هەڵبژاردەی ئیمارارت لە خولەکی 52 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، لە خولەکی 66 موهەنەد عەلی گۆڵی بەرامبەری بۆ عێراق تۆمار کرد، لە کۆتا خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکە ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هەڵبژاردەی عێراق هەژمار کرد و ئەمیر معماری لێدانی سزاکەی سەرکەوتوانە جێبەجێ کرد و گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد.
بۆچی گرنگە: هەڵبژاردەی عێراق بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئیمارات، گەیشتە قۆناغی کۆتایی یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 و هەنگاوێکی دیکە بۆ بەدیهاتنی خەونی گەیشتن بە جامی جیهانی نزیکتر بووەوە.
باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، 14-11-2025، لە یاریی چوون هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات لە وڵاتی ئیمارارت ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
هەنگاوی داهاتوو: مانگی سێی ساڵی داهاتوو یارییەکانی قۆناغی کۆتایی یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئەنجام دەدرێن، لەم قۆناغە شەش هەڵبژاردە لە کیشوەرە جیاوازەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی دوو بلیتی گەیشتن بە جامی جیهانی، ئەو هەڵبژاردانەی سەردەکەون بۆ ئەم قۆناغی بەمجۆرە دابەش بوونە، هەڵبژاردەیەک لە کیشوەری ئاسیا، دوو هەڵبژاردەی کۆنکاکاف (کیشوەری ئەمریکای باکوور و ناوچەی کاریبی)، هەڵبژاردەیەک لە کیشوەری ئەفریقا، هەڵبژاردەیەک لە ئۆقیانووسیا، هەڵبژاردەیەک لە کۆنمیبۆڵ(کیشوەری ئەمریکای باشوور).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






