ئاڤا ناوی ئەندامانی لیژنەکانی دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 18 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ کۆبوونەوەکە ڕۆژی دووشەممە بووە
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی دوو لیژنەی پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، کە یەکێکیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران و ئەوی دیکەش بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییان ڕاگەیاند کە خاوەنی زیاتر لە 150 کورسیین، دوو لیژنەشیان بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیران و کارنامەی حکومەت پێکهێنا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا میدیا وردەکاریی ئەو دوو لیژنەیەی ئاشکرا کرد کە چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری لەسەر داوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی سەرچاوەکە، لیژنەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران بریتین لە "عەممار حەکیم، هومام حەموودی و عەبد ئەلسادە فەرێجی". لیژنەی دانوستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش لە "نووری مالیکی، هادی عامری، فالح فەیاز و موحسین مەندەلاوی" پێکهاتووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم و یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دوێنێ دووشەممە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، هەموو ئەو ناوانەی لە میدیاکان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ناویان دەهێنرێت، ورد و ڕاست نین و لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی هیچ ناوێک نەکراوە، بەڵکو بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوخۆیی درا تا هەڵسەنگاندن بۆ ناوی کاندیدەکان بکات، کاری لیژنەکەش دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن






