دانوستاندنەکانی عێراق و تورکیا بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر بۆڕی نەوت دەستیپێدەکاتەوە
- عێراق
- 18 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی شاندی عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دانوستانەکانی لەگەڵ ئەنقەرە لەسەر ڕێککەوتنی هێڵی بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردووەتەوە. وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە دانوستانەکان ئەرێنی بوون و لێکگەیشتنەکان هەنگاوێکی گرنگن بۆ داڕشتنی ڕێککەوتنێکی نوێ کە هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات پتەو بکات.
چیرۆکی سەرەکی: دووشەممە 2025-11-17، شاندی عێراق بە سەرۆکایەتیی باسم محەمەد خوزەییر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد برات چۆنکار، بریکاری وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکان، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئامانج لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ڕێگاکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێیە بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لەڕێگەی هێڵی بۆڕی عێراق - تورکیا.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە کەشوهەوای دانوستانەکان ئەرێنی بووە و لێکگەیشتنەکان هەنگاوێکی گرنگن بۆ داڕشتنی ڕێککەوتنێکی نوێ کە هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بەهێز بکات و بەردەوامی پڕۆسەکانی گواستنەوە و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە ستراتیژییە هاوبەشەکان مسۆگەر بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 20ـی تەممووزی 2025، بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرککۆماری تورکیا، ساڵی داهاتوو 27ـی تەممووزی 2026، ڕێککەوتنی نەوتی 52 ساڵەی نێوان هەردوو حکومەتی تورکیا و عێراق بۆ گواستنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا کۆتایی دێت و نوێ ناکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن






