
ئاڤا نیوز
زانایانی ئەتۆمی کە سەرپەرشتیی "کاتژمێری ڕۆژی قیامەت" دەکەن، بۆ ئەمساڵ چرکەیەکی دیکەی میلی کاتژمێرەکەیان لەپێش نیوەشەوە هێنایە پێشەوە، بۆ ئەم مەبەستە جیهان لەڕوودانی گۆڕانکارییەکان بە ئاگا دەهێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە گوێرەی گۆڤارێکی زانستی "کاتژمێری ڕۆژی قیامەت" یەک چرکە لە نیوەشەو نزیکتر کراوەتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ وادەی گریمانەکراوی کۆتایی جیهان. ئەمەش وەک هەنگاوێک کە ئامانج لێی بیرخستنەوەی جیهانە لە پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و مەترسییە ئەتۆمییەکان و زانیاری نادروست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی بولیتینی زانایانی ئەتۆمی کە سەرپەرشتیی کاتژمێرەکە دەکەن و بەرپرسن لە دەستکاریکردنی میلی ئەو کاتژمێرە، ئەمساڵ چرکەیەکی دیکەیان لە پێش نیوەشەو هێنایە پێشەوە کاتێک ساڵی ڕابردوو کەمببووەوە بۆ 90 چرکە و ئەمساڵ چرکەیەکی دیکە کەمتربووەتەوە و کردوویانە بە 89 چرکە پێش نیوە شەو، واتە پێش گەیشتن بە 12 شەو و کۆتایی جیهان.
کاتژمێری قیامەت چییە؟
- کاتژمێری قیامەت ساڵی 1947 لەلایەن توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆوە لە سەردەمی جەنگی سارد دوای جەنگی جیهانی دووەم دامەزرا، دیزاینی کاتژمێرەکە وەک زەنگێکە بۆ نزیکبوونەوە لە ناوچوونی مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی جیهان ئەوکاتەی نزیک دەبێتەوە لە کاتژمێر 12ی نیوەشەو.
- لە 1947وە ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێوەرەکانی ئەم نیشاندەرانەیان فراوانتر کردووە، بۆ نموونە بڵاوبوونەوەی پەتاکان، قەیرانی کەشوهەوا یان ئەو هەڵمەتانەی حکومەت دەیکات لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست.
- له ساڵی 1991دا لەگەڵ کۆتاییهاتنی شەڕی سارد کاتژمێرەکە 17 خولەک لە نیوەشەو چووە دواوە و تا ساڵی 1995 بەم شێوەیە مایەوە.
- لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، واتە لە ساڵی 1947وە، کاتژمێرەکە هەشت جار بەرەو دواوە رۆیشتووە، لە بەرامبەردا 16 جار بەرەو پێشەوە, واتە بەرەو لەناوچوونی زەوی و نزیکبوونەوە لە نیوەشەو نزیکبووەتەوە.
ئەمەش بزانە: زاناکان ئەو کاتەیان دیاریکردووە کە ئاماژە بە ئەگەری لەناوچوونی جیهان دەکات لەسەر بنەمای ئەو مەترسییانەی کە "ڕەنگە ڕووبدەن" و هەڕەشە لە زەوی و دانیشتوانەکەی بکەن، وەک بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم و گۆڕانی کەشوهەوا، تەکنەلۆژیای وێرانکەری وەک زیرەکی دەستکرد و بایۆتەکنەلۆژیای نوێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- جیهان
- 27 کانوونی دووەم
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا






