بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە: مانگی سێ یەكەكانی حەفتا و هەشتا دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە
- کوردستان
- 2025-01-30
ئاڤا نیوز
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتی دەكاتەوە كە پلان هەبێت هەردوو فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و دەڵێ هەر لە وەزارەتی ناوخۆ دەمێننەوە، ئاشكراشی دەكات كە مانگی سێی داهاتوو، یەكەكانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە یەكدەخرێن و دەبن بە فەرماندەیی دەڤەر.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری زۆری کرد بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پیشمەرگە، بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەش کە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کردوویانە، تاوەکو ساڵی 2026 دەبێت هەموو هێزەکانی پیشمەرگە یەکخرابن، بنەمای سەرەکی بۆ بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش بۆ پێشمەرگە، جێبەجێکردنی ئەو خاڵەی ڕێککەوتنەکەیە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق باپیری، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
- وەزارەتی پێشمەرگە لە قۆناغی پرۆسەی چاكسازیدایە و ئەو پرۆسەیە زۆر گرنگە بۆ ڕێكخستن و یەكخستنی هێزی پێشمەرگە هەر بۆیە چەندە تواناكانی پێشمەرگە پێشبخرێت هێندە باشتر لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ پرۆسەی ڕیفۆڕم و پاراستنی خاكی هەرێمی كوردستان.
- پڕۆسەی چاكسازیی هێزەكانی پێشمەرگە زۆر بە باشی دەچێتە پێش و لە مانگی سێ، هەردوو یەكەی حەفتا و هەشتا لە شێوەی فەرماندەیی دەڤەر دەچنە نێو چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئێستا شەش فرقەی هاوبەش پێكهێندراوە.
- ئەگەری ئەوە هەیە پێش ئەو وادەیەی كە هاوپەیمانان دیاریان كردووە بۆ یەكگرتنەوەی پێشمەرگە كە سەرەتای ساڵی داهاتووە، یەكگرتنەوەی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە ڕابگەیێنرێت.
- هەردوو فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن هەر وەك خۆیان و لەسەر وەزارەتی ناوخۆ دەمێننەوە و ناچنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
- هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوامە و هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ وەستاندنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
58 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا






