
شاندی باڵای هەرێمی کوردستان (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و بڕیارە سبەی هەینیش لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: دوو شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە زیاتر لە هەفتەیەک لە هەولێر بوون، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان ڕاپۆرتێکیان لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە کرد وەک ئەوەی خۆیان ویستوویانە، دوێنێش ڕاپۆرتەکەیان ڕادەستی سوودانی و تەیف سامی کردووە، لە سەردانەکەی شاندی هەرێمیش دا گفتۆگۆ لەبارەی هەموو ئەو کۆبوونەوانە دەکرێت، ڕاوێژکارەکانی سوودانی و تەیف سامی دەستیان بە دیراسەکردن کردووە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی بەرچاویان ڕوون بێت و گفتوگۆی لەسەر بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان و داواکارییەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێبکەوێت و بڕیارە سبەی لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە.
زانیاریی زیاتر: لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو ئامادە کراون و شاندەکە لەگەڵ خۆیان دەیبەنە بەردەم وەزیری دارایی عێراق، چونکە داوای کردبوو پێش سەردانی شاندەکە لیستی مووچە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر ئەو لیستە گفتوگۆ بکەن، ئەو لیستەش دەکرێتە بنەما بۆ هەموو مانگەکانی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا لە ماڵی فوئاد حوسێن بکرێت و لەبارەی مووچە بڕیاری تێدا بدرێت، گفتوگۆکەش بۆ مووچەی یەک ساڵە نەوەک تەنیا مانگی یەک.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ ئێوارە ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغدا دەکەن لە وەزارەتی دارایی دوایین کۆبوونەوەیان لەبارەی نێوەڕۆکی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ بەغدا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 17 خولەک لەمەوپێش
کتێبی "لۆزان لە چاوی کوردەوە" بەردەست دەبێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت




