
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 دەکرێت و وا چاوەڕواندەکرێت تێپەڕێنرێت.
لێدوانی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی "سەباح"ی ڕاگەیاند: دوای گفتوگۆی فراوان، لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان ڕێککەوتین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دەقەی هەمواری یاسای بودجە کە حکومەتی عێراق ناردوویەتی.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لەم خولەی یاساداناندا خوێندنەوە و تاوتوێکردنی چەندین یاسا و بڕیار پەسەند دەکرێن، لەوانەش یاسای خانەنشینی و یاسای حەشدی شەعبی.
زانیاریی زیاتر: موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی مەشهەدانی بە یاوەری شاندێک سەردانی ئێران دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی عێراق لەپاڵ دەنگدان لەسەر هەمواری بودجە، دەنگ دەدات لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی. هاوکات دەنگ لەسەر بڕیار بەشێوەی ڕاسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ کارکردن بە سيستمى پەڕینەوە (عبور) لە خوێندن دەدرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پێشنیازە یاسای خوێندنی باڵا-ناحکومی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی پەرلەمانی عێراق: ئەم خولەی پەرلەمان خراپترین بووە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەندین دۆسیەی دەستپاکی لەسەر سوودانی دەکرێنەوە و ڕەوانە دادگا دەکرێن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: هەر کاندیدێک کارتی دەنگدان بکڕێت دوور دەخرێتەوە