قوباد تاڵەبانی: کەرکووکییەکان سیاسەتکردنیان ناوێت و حکومڕانی باشیان دەوێت
- کوردستان
- 6 شوبات
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات، کە بە هەر هۆکارێک بەشداری کۆبوونەوەکان ناکەن بگەڕێنەوە هۆڵەکانی کۆبوونەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-02-06، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کەرکووکی کرد لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کەرکووک ڕایگەیاند: خەڵکی کەرکووک سیاسەتکردنیان ناوێت، بەڵکو حکومڕانییەکی باشیان دەوێت، ئەمەش پێویستی بە یەک تیمی و یەکڕیزییە.
- هاتووم پشتیوانی خۆم وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی بۆ ئیدارەی کەرکووک دەرببڕم.
-داوا لەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەم، کە بە هەر هۆکارێک ناچنە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن، بچن و بۆچوونی خۆیان دەرببڕن، هەروەها ببنە چاودێر بەسەر ئەدای حکومەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






