ئاڤا نیوز
هونەرمەندێک لە ئاهەنگێکدا هەواڵی هاتنی مووچە ڕادەگەیێنێت و بە میوانەکان دەڵێت "یەڵڵا شاییەکە گەرمتر بکەن".
وێنە گەورەکە: هاتن و نەهاتنی هەواڵی مووچە هەر بۆ میدیاکان نا، بەڵکو لە ماڵ، شوێنی کار، چایخانە و لە هەر شوێنێک بووە بە هەواڵ و خەڵکی باسی لێوە دەکەن، بەڵام ئەمجارە ئەوەشی تێپەڕاند و گەیشتە هۆڵی شایی و زەماوەندەکان، لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی مووچە، هونەرمەندێک لە شاییێک هەواڵەکە ڕادەگەیێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە زەماوەندێکی خێزانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، هەڤاڵ کاوانی وەک شاباش بە میوانەکان دەڵێت، "هەواڵێکی خۆش گەیشت، تەیف سامی مووچەی نارد، ئەوە مووچەش هات و یەڵڵا شاییەکە گەرم بکەن". دوای ئەم هەواڵە زیاتر شاییەکە گەرم دەکات و خۆشی دەست بە هەڵپەڕین دەکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: هاتن و نەهاتنی مووچە ساڵانێکە بۆ خەڵک و میدیاکان بووەتە هەواڵ، لەبەر ئەوەی ساڵانێکی درێژە حکومەتی عێراق هەر جارە و بە بیانوێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات، یان هەر ناینێرێت. مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بە دەست ئەم بابەتەوە ماندووبوون و ڕەوشی دارایی و بژێوی ژیانیان تێکچووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ڕوفاتی 11 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە دیمەشق دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
میوە و سەوزە لە کۆبانێ نەماون
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
وەزیری پەروەردە: پڕۆگرامی بیرکاری و فیزیای چەند پۆلێک دەگۆڕدرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات





