
دیمەنێک لە کەمپی هۆل. وینە - نۆرس پرێس
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشکرای کرد کە ئەو 16 هەزار عێراقییەی ئێستا لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگیراون، پلانی ئەوەیان هەیە سەرجەمیان بگەڕێننەوە و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ دەکرێت تا تێکەڵ بە کۆمەڵگا بکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا سەرپەرشتی کەمپەکە دەکات، بەگوێرەی هەردوو ئاماری ساڵی ڕابردووی ئیدارەی کەمپی هۆڵ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراوەتەوە کە 16 هەزاریان عێراقین.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە پەیامێکدا لە ڕۆژی جیهانی ڕێگریکردن لە توندڕەویی و توندوتیژی ئاماژەی بەوەکرد:
٠ تائێستا 12 هەزار و 100 هاووڵاتی عێراقییمان لە کەمپی هۆلەوە بۆ وڵات گەڕاندووەتەوە، نزیکەی 16 هەزار عێراقی دیکەش لە کەمپەکەدا ماون.
٠ داوا دەکەین کەمپەکە دابخرێت و ئەو هاووڵاتیانەی سەر بە 60 وڵاتی جیهانن، بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنرێنەوە تا چیتر مەترسی گەڕانەوەی تیرۆر و توندوتیژی نەمێنێت.
٠ ئێمە پێداگرین لەسەر گەڕانەوەی هاووڵاتییەکانمان لە کەمپی هۆلەوە بۆ عێراق.
٠ سێ هەزار تیرۆرستمان لە زیندانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەرگرتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان کراوە.
٠ بەشێکیان کە هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نەبووە ئازادکراون، ئەوانەش بەڵگەیان لەسەر بووە سزادراون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






