
وێرانبوونی کەرتی غەززە لەدوای بۆردومانەکانی ئیسرائیل لەو شارە.
ئاڤا نیوز
دیبلۆماتکارێکی باڵای سعودییە، ئەگەری نیشتەجێکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە لە وڵاتەکەیدا بە شێوەیەکی کاتی ڕەت ناکاتەوە.
وێنە گەورەکە: کاردانەوەی نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پلانێکی دۆناڵد ترەمپ بۆ خاوەندارێتی ئەمریکا لە کەرتی غەززە بەردەوامە، خالید بن بەندەر، باڵیۆزی سعودییە لە بەریتانیا ئەگەری نیشتەجێکردنی دانیشتووانی غەززە لە وڵاتەکەی بەدوور نەختەوە و ڕایگەیاند، ئەو کات بڕیاردان دەکەوێتە سەر فەلەستینییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خالید بن بەندەر، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئێل بی سی بەریتانی ڕایگەیاند:
- ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە پێشوازی لە خەڵکی غەززە، ئێمە وڵاتێکی میواندۆستین بەڵام پێموانییە کە دانیشتووانەکەی بیانەوێت بێن بۆ سعودییە و غەززە بەجێبهێڵن.
- لەبەر ڕۆشنایی هەڕەشەی لەدەستدانی غەززە، فەلەستینییەکان دەیانەوێت ئەم خاکە بپارێزن.
- ئێمە پێشوازی لە گۆڕینی غەززە دەکەین بۆ "ریڤیرا" بەڵام نەک بە دەرکردنی فەلەستینییەکان.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ یەکەم جار پلانی خۆی بۆ کڕینی کەرتی غەززە و گواستنەوەی دانیشتووانەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیری ئیسرائیل لە واشنتن لە 5-2-2025 خستەڕوو. لە کۆبوونەوەکەدا، ترەمپ گووتی: ئەمریکا دەیەوێت غەززە بکاتە "ریڤیرایا"ـی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستەواژەی "ریڤیرا" ئاماژەیە بۆ کەناری جوانی و سەرنجڕاکێش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
ئێران ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین



