
چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ململانێی نێوان پەكەكە و توركیا و بوونی بنكە و بارەگاكانی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان سەدان گوند چۆڵكراون.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە 32 ساڵە شەڕ و ململانێی نێوان پەكەكە و توركیا، زەرەر و زیانێكی زۆری لە هەرێمی كوردستان داوە، جگە لە شەهیدبوون و برینداربوونی سەدان هاووڵاتی، سەدان گوند چۆڵكراون و هەزاران دۆنم زەویی كشتوكاڵیش سووتاون و وێران كراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپشت بەستن بە ئامارە تۆماركراوەكانی تۆڕی ههماههنگی رێكخراوهكان لە پارێزگای دهۆک، تا ئێستا نزیكەی 800 گوند چۆڵ كراون، یاخود بەهۆی هەڕەشە و مەترسیی هەبوونی چەكدارانی پەكەكەوە گوندنشینان ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
ژمارەكان وادەڵێن: ئامار و ژمارەی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی شەڕی پەکەکەوە چۆڵکراون:-
دهڤهری سیدەکان: كۆی گشتیی ڕووبهرهكهی هەزار و 617 كیلۆمهتر چوارگۆشەیه، 647 كیلۆمهتر چوارگۆشهی کە دەکاته 46%ـی خاکی ناوچەكە لەژێر ھەڕەشەی پەکەکە و بۆردومانی تورکیا دایە و 118 گوندی ئەو ناوچەیە چۆڵکراون و زیاتر لە 6 هەزار دۆنم دارستان و پاوان سووتاون.
قەزای چۆمان: لەکۆی 116 گوند، نزیکەی 45 گوند بەهۆی مەترسی چەکدارانی پەکەکە چۆڵكراون و گوندنشینان ناتوانن بگەڕێنەوە گوندەکانیان.
ناحیەی وەرتێ سەر بە قەزای ڕواندز: 5 گوند بەهۆی پەکەکەوە مەترسی هەیە و خەڵک ناتوانن بە ئاسوودەیی ژیان بەسەربەرن.
دهڤهری پشدهر: له ماوەی 14 ساڵی ڕابردوو بههۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە بە تایبەتی له بناری قەندیل، 40 بۆ 45 گوند چۆڵكراون كه بهشی زۆریان له دوای ڕاپهڕین ئاوهدانكرانهوه، زۆربەی گوندنشینانیش مەرومەڵات و ئاژەڵەکانیان فرۆشتووە.
سنووری پارێزگای دهۆک: تائێستا 591 گوند چۆڵكراون كه دهگاته ڕێژهی 42%ـی كۆی گوندهكانی پارێزگاكە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەگشتیی زیانەكانی كەرتی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و گەشتیاری و ئابووریی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە بە زیاتر لە 100 ملیار دینار مەزەندە دەكرێت، زیانەكانیش لە ناوچەكانی ئامێدی، زاخۆ، بەرواری باڵا، سیدەكان و بناری قەندیل بەراورد بە ناوچەكانی دیكە مەزندەی زیاتری بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت