
ژمارەیەک کارتی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ بەشی ژمێریاری سەرجەم وەزارەتەکان ناردووە، هەر مووچەخۆرێک کارتی نیشتمانی نەبێت یان ژمارەی کارتی نیشتمانی لە وەزارەتەکە نەبێت مووچەکەی ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتەکان لەڕێگەی نووسراوێکەوە فەرمانگەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە پێویستە فەرمانبەران ئاگادار بکەنەوە، ئەوانەی کارتی نیشتمانییان نییە، خۆیان بەرپرس دەبن لە هەر کێشەیەک کە بەسەر مووچەکەی دێت، یاخود ئەوانەی کارتی نیشتمانییان هەیە و ژمارەکەیان نەهێناوە بۆ فەرمانگە، پێویستە بەزووترین کات ژمارەی سەر کارتەکە بهێنن بۆ فەرمانگە و ئەوانەشی مامەڵەیان کردووە و هێشتان کارتەکەیان وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن بچنە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ئەو شوێنەی مامەڵەکەیان لێ کردووە لەوێ داوای ژمارەی کارتەکە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارتی نیشتمانی جێگرەوەی ناسنامەی کۆن و ڕەگەزنامەی کۆنی عێراقییە، ئێستا گۆڕانکاری لە چاپەکەی کراوە و کوالێتیەکەی باشتر کراوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی بڕیارێک دوای ئەوەی پسوڵەی بەشەخۆراکی مانگانە کرایە ئەلیکترۆنی، ئەوەی کارتی نیشتمانی نەبێت بەشە خۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی سەر ژمێری ساڵی ڕابردوو دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 45 ملیۆن کەسە، داتای وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش پێمان دەڵێت، زیاتر لە 40 ملیۆن عێراقی کارتی نیشتمانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات




