
ئەو ڕێستۆرانتەی لە دوبەی لەڕێگەی ژیریی دەستکردەوە پیتزا بۆ هاووڵاتییان ئامادە دەکات
ئاڤا نیوز
لە دوبەی پیتزایەک کە ChatGPT ژیریی دەستکرد دروستی کردووە سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت، شێفی ئەو ڕێستۆرانتەی پیتزاکەی تێدا دروست کراوە، دەڵێت، بەشێک لە هاووڵاتییان لەڕێگەی ژیری دەستکردەوە داوای پیتزای جۆراوجۆر دەکەن.
لێدوانی فەرمی: پارتیاک ئاروتیونیان، چێشتلێنەری زنجیرە پیتزای دۆدۆ کە بە زیرەکی دەستکرد پیتزا دروست دەکەن، ڕایگەیاند: ئامانجمان دروستکردنی پیتزایەکی داهێنەرانەبوو، لە ڕاستیدا ئەم شارە خەڵکانی نەتەوەی جۆراوجۆری وەک هیندستانی، پاکستانی، فلیپینی، ئێرانی و نیپاڵی کۆدەکاتەوە. هەروەها %90ـی خەڵکی دوبەی کەسانی گەشتیارن، بۆیە پێویستە بەردەوام داهێنان بکەین لە خواردنگەکانماندا .
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆدۆ لە ڕێگەی ژیریی دەستکرد ڕێگە بە کڕیاران دەدات لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی مۆبایلەکانیان خۆیان ئەو پیتزایەی دەیانەوێت دروستی بکەن و داوای بکەن.
زانیاریی زیاتر: شێفی ڕێستۆرانتی دۆدۆ دەڵێت، هەندی جار ئەمەش دەبێتە کێشە بۆمان، چونکە هاووڵاتییان داوای پیتزای سەیر و سەمەرە دەکەن، بۆ نمونە لە ڕێگەی ژیریی دەستکرد داوای پیتزای شلیک و پاستا یان توتڕک و دانەوێڵە دەکەن وەک تاقیکردنەوەی توانای ژیریی دەستکردەکەمان، ئەمەش دەبێتە کێشە بۆمان، چونکە هەندێک لە کڕیاران بە گاڵتەوە بابەتەکەیان وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات





