کێشەی خەڵک؛ 300 ماڵ لە سەیدسادق لە ڕێگەی ئاڤاوە داوای چارەسەرێک بۆ کێشەی گەڕەکەکەیان دەکەن
- ژینگە
- 20 شوبات

چەمی چەقان لە قەزای سەیدسادق
ئاڤا نیوز
لە قەزای سەیدسادق، دانیشتووانی گەڕەکی ڕاپەڕین بەهۆی فڕێدانی پاشماوە لە چەمێکی نزیک لە گەڕەکەکەیان کە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش، لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گەڕەکی ڕاپەرین لە قەزای سەیدسادق کە نزیکەی 300 خێزانی تێدا نیشتەجێن، بەهۆی ناخۆشی بۆنی چەمی چەقان کە دەکەوێتە ناوەڕاستی گەڕەکەکەیان هاواریان لێ هەڵساوە، چەمەکە بووەتە شوێنێک لەلایەک هاووڵاتییان خۆڵ و خاشاک و لەلایەکی دیکە پاشماوەی قەسابخانەیەکی شارەکەی تێدا فڕێ دەدرێت و چەمەکە وەک ئاوەڕۆی لێهاتووە. هەرچەندە کارمەندانی شارەوانی هەفتانە سێ جار هەوڵی پاککردنەوەی چەمەکە و دەوروبەری دەدەن، بەڵام کێشەکە گەورەترە بەمشێوەیە چارەسەر بکرێت.
لێدوانی تایبەت: هەمزە محەممەد، سەرۆک شارەوانی سەیدسادق لەبارەی کێشەی گەڕەکەکە و قەسابخانەکە کە پاشماوەکەی فڕێدەداتە ئەو چەمە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، "زەوی قەسابخانەکە موڵکی شارەوانییە، بەڵام قایمقامیەت ڕێگەی پێداوە ئاوا ئیش بکات".
چارەسەرەکان: لەبارەی چارەسەریش کە ئەو چەمە بکرێتە ئاوەڕۆیەکی سندوقی، هەمزە محەممەد دەڵێت، "بۆ چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ سندوقییەکە بڕی شەش ملیار دینارمان پێویستە، دەرخستەمان داوەتە وەزارەت، بەڵام بودجە نییە خەرج بکرێ".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرۆکی شارەوانی هاووڵاتیانیش پاشماوەکانیان دەخەنە چەمەکەوە، ئەگەر وانەکەن و لە شوێنێک کۆی بکەنەوە شارەوانی دەچێت لە شوێنێکی دوورتر فڕێی دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
48 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون





