حکومەتی عێراق ڕێوشوێنی نوێ بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەگرێتەبەر
- هەواڵ
- 17 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی سوودانی و وەزیرانی دارایی، نەوت و کارەبا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لەسەر سنووردارکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەکات و پرۆسەکە تەنیا لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ئەنجام دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تەرخانکرابوو بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی شایستە داراییەکانی پڕۆژەکانی وزە (کارەبا و نەوت).
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق "لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی، وەزیرانی نەوت و کارەبا و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسی جێبەجێکار بەڕێوەچوو، ڕێگەکانی زیادکردنی داهاتی گەنجینەی گشتی لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان (گازوایل، نەوتی ڕەش، خەستکەرەوەکان) و بەرهەمەکانی دیکە دوای بەدەستهێنانی خود دابینکردن، تاوتوێ کران."
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە "لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبردنی داهات و سنووردارکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان تەنیا لەڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سومۆ) گفتوگۆی لەسەر کرا."
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کەرتی کارەباوە، سوودانی وەزارەتی کارەبای ڕاسپارد "لێکۆڵینەوە لەسەر مۆدێلە ئابوورییەکانی پڕۆژە وەبەرهێنانییەکان بکات" و جەختی لەسەر "پێویستی بەردەوامبوون لە پلانەکانی چاکسازی ئابووری و دارایی کردەوە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە سوودوەرگرتن لە سامانی نەوت و بەرزکردنەوەی ڕێژەی پاڵاوتنی نەوتی خاوەوە هەیە بەپێی پلانە دیاریکراوەکان، بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری بەرهەمە نەوتییە بەکوالێتی و بەنرخەکان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






