
دیمەنی کامێرایەکی تیژڕۆیی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی دەکەونە کار، بۆماوەی 10 ڕۆژ بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) کار دەکەن، دواتر سەرپێچییەکان لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی، سوڕانەوەی نایاسایی لە یوتێرنەکان، چەند کامێرایەکیشی لە ترافیک لایتەکانی ناوشار جێگیرکرد، داوا لەشوفێرانیش دەکات پابەندبن بەخێرایی ڕێگەپێدراو و خۆیان لە تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی بپارێزن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی لە 10 شەقام و ڕێگاکانی دەوروبەری هەولێر، چوار کامێرا لە شوێنی سوڕانەوەی نایاسایی، هاوکات لە شەش ترافیک لایتی ناو شار کامێرا بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان جێگیرکراون، لە دوای کاتژمێر 12ـی شەوی دووشەممە 17-11-2025 بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) کار دەکەن تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەوی پێنجشەممە 27-11-2025، دوای ئەم ڕێکەوتە سەرپێچیەکان لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: لە زۆربەی ئەو شوێنانە پێشتر کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی بەشێوەی گەڕۆک هەبوون، بەڵام ئێستا کامێرای جێگیر دانراون.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئامانج لە دانانی کامێرا بۆ تۆمارکردنی سەرپێچیی شۆفێران، کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستی هاتووچۆی شەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانە.
کامێرای یوتێرنەکان ئەم شوێنانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
شەقامی 100 مەتری یوتێرنی ئوتێل نۆبڵ، یەک دانە
شەقامی 100 مەتری یوتێرنی پاپیلۆن، یەک دانە
شەقامی 60 مەتری یوتێرنی مزگەوتی حاجی موراد، یەک دانە
شەقامی 40 مەتری ئارتی بانک، یەک دانە
کامێرا جێگیرەکان:
چواڕیانی محەممەدی ماجدی، چوار کامێرا.
چواڕیانی سافی هیرانی، چوار کامێرا.
چواڕیانی فرەنسۆ هەریری، چوار کامێرا.
چواڕیانی دارەتوو، چوار کامێرا.
سێ ڕیانی قەرەچووغ، سێ کامێرا.
سێ ڕیانی مەلای گەورەی کۆیە، سێ کامێرا.
کامێرا جێگیرەکان لەم شوێنانە جێگیرکراون:
ڕێگای گەزنە کۆگاکان، چوون و هاتن، دوو کامێرا
بنەسڵاوە جووتسایدی یەک، چوون، یەک کامێرا
بنەسڵاوە جووتسایدی دوو، هاتن، یەک کامێرا
جووتسایدی دارەتوو چوون و هاتن، دوو کامێرا
سۆفی مۆڵ، چوون و هاتن، دوو کامێرا
پیرمام پێش ئاسایش، چوون و هاتن، دوو کامێرا
ڕێگای بەحرکە کورانی نوێ، چوون و هاتن، دوو کامێرا
بەحرکە پێش نەخۆشخانەی هەناو، چوون و هاتن، دوو کامێرا
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






