
هەردوو لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی هەردوو شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆببنەوە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەمبارەیەوە دەڵێت 'گفتوگۆ لەسەر ئەو ڕاپۆرتە دەکرێت کە ئامادەکراوە'.
وێنە گەورەکە: لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی دوای پێنج کۆبوونەوە ڕەشنووسێکیان ئامادەکردووە، کە دەسەڵاتی پۆستە باڵاکان و پەیکەربەندی حکومەت تێیدا دیاری کراوە، هەردوو شاندی دانووستانکار لەسەر ئەم ڕەشنووسە گفتوگۆی کۆتایی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە 2025-02-22، هەردوو شاندی دانووستانکاری یەکێتی و پارتی لەبارەی ئەو ڕەشنووس و ڕاپۆرتەی ئامادەکراوە کۆدەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕەشنووسەی ئامادەکراوە لەلایەن شاندە دانووستانکارەکانی پارتی و یەکێتی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش جەژنی ڕەمەزان کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.
ئەمەش بزانە: شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی دوو کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام و دەباشان ئەنجامداوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی سبەی وردەکاری دابەشکاری پشک و پۆستەکان گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەسغەر ئیمانی "دڵم پڕ غەمە" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی كوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ دامەزراندنی بژمێرەکانی کوردستان کۆدەکرێتەوە





