
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی تێکەڵکردنی دوو ماددەی پاککەرەوە بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵ، ئافرەتێک لە هەولێر گیانی لەدەستدا و پسپۆڕێکی پزیشكی هۆشداری دەدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر ئافرەتێک گیان لەدەستدەدات، دوای پشکنین دەردەکەوتووە، بە هۆی تێکەڵکردنی دوو ماددەی پاککەرەوە بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵ هەناسەی وەستاوە و دڵی لە کار کەوتووە. ئەو ئافرەتە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی چاندنەوەی جگەری بۆ ئەنجامدرا بوو، بەڵام بە هۆی تێکەڵکردنی ماددەکانی پاککەرەوەی ماڵ گیانی لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: د.سۆران ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئافرەتێکیان هێنایە نەخۆشخانە، هەناسەی وەستا بوو دڵیشی لەکار کەوتبوو، دوای پشکنین دەرکەوت بە هۆی تێکەڵکردنی فاس و موعجیزە بووە (دوو ماددەی کیمیایین بۆ پاککردنەوە بەکاردێن).
بە وتەی د.سۆران ئەحمەد، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، دەیان حاڵەتی هەناسە تەنگی بە هۆی تێکەڵکردن و بەکارهێنانی ماددەکانی پاککەرەوە هێنراون بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری و سێ بۆ چوار حاڵەتی مردن بە هەمان هۆکار هەبووە.
هۆکارە زانراوەکان: پزیشکانی پسپۆڕ دەڵێن، تێکەڵ کردنی ماددەی پاککەرەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی چەندین گازی مەترسیدار و بکوژی وەکو گازی کلۆرین، کلۆرۆفۆرم. ئەو گازانە زۆر بە خێرایی وا دەکەن ڕێڕەوی هەناسەت تەسک بکەنەوە و سیەکانت لە کار بکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
58 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین






