بۆ دووەم ڕۆژ کۆنفڕانسی "ئێستا و ئایندەی کەرکووک" لە هەولێر بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 23 شوبات

یەکەم ڕۆژی كۆنفڕانسی زانستی 'ئێستا و ئایندەی كەركووک'
ئاڤا نیوز
بە پاڵپشتی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، دووەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی زانستی 'ئێستا و ئایندەی كەركووک' لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا کە سوپای عێراق ڕێگری لە جووتیارانی کورد لە گوندی شەناغەی سنووری کەرکووک دەکات لەوەی زەوییەکانیان بکێڵن، جووتیارانی کورد ڕۆژی سێشەممەیان وەک دوایین مۆڵەت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دیاری کردووە و دەڵێن: "بە هەر جۆرێک بێت، زەوییەکانمان دەکێڵین." لە چوارچێوەی پرسی کەرکووکیشدا، زانکۆی سۆران کۆنفرانسێک بەڕێوە دەبات.
لێدوانە فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکە وتارێکی پێشکەکرد و ڕایگەیاند: ناتوانین داهاتووی کەرکووک بنیات بنێین، ئەگەر ئێستای کەرکووک چارەسەر نەکەین، ئەو چارەسەرەش تەنها جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور، گەڕاندەوەی متمانە و گەشەپێدانی پێکەوە ژیانە لەم شارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسەکەدا تیشک خرایە سەر، کێشەی 100 ساڵەی کەرکووک، لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و جوگرافی، مێژوویی و ماددەی 140ی دەستوور، پڕۆسەی تەعریب، کێشەی داگیرکردنی زەویوزار و گۆڕینی دیمۆگرافییای ناوچەکە، دەرهاویشتە نەرێنییەکانی چارسەر نەکردنی کێشەکان لە سەر خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت نەتەوەی کورد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
44 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی




