
فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی ئەجیان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، یەكەمین گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان دەستیپێكرد، هەفتانەش دوو گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەولێر و ئەسینا دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی نیکۆلاس سترینگولس، کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان و ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆ لە هەولێر بۆ ئەسینا، لەڕێگەی هێڵی ئاسمانیی ئەجیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستی پێکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەریەك لە كونسوڵی گشتی یۆنان و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر جەختیان لە بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە، کە دەکرێت لەڕێگەی ئەم پەیوەندییانەوە، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
بۆچی گرنگە: دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان پایتەختی هەرێمی كوردستان و پایتەختی وڵاتێكی ئەوروپی، هاوكار دەبێت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا هەفتانە دوو گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەولێر و ئەسینا و بەپێچەوانەوە هەیە، لە داهاتووشدا ژمارەی گەشتەکان زیاتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
6 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
42 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی




