شارەوانی هەولێر بایەخ بە جوانكردنی سیمای دەروازەكانی هاتنە ناو شار دەدات
- کوردستان
- 24 شوبات
کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە پێویستی دەزانێت كار بۆ ڕێكخستنەوەی ڕێگاوبان و شۆستە و شەقامەكانی شاری هەولێر بكرێت، بەتایبەت ڕێكخستنەوەی سیمای دەروازەكانی هاتنە ناوەوەی شاری هەولێر.
وێنە گەورەكە: لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر ئەندازیار كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی و بەشەكانی سنووری شارەوانییەكانی هەولێر ئەنجامدا كە ئامانج لێی پەرەپێدانی زیاتری ئاوەدانی و خێراكردن و چڕتركردنی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا بەپێویستی دەزانێت لەپێناو بەخشینی سیمایەكی جوانتر و نیشاندانی ڕووێكی گەشی شارستانی، سەرجەم شەقام و باخچە و پاركەكان ڕێكبخرێنەوە و چاڵ و شكستی شەقامەكان چاكبكرێنەوە، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی كاسبكاران و خاوەن پیشەكانی نێو بازاڕەكانی هەولێر، شۆستە و شەقامی شوێنە گشتییەكان ڕێكبخرێنەوە.
بۆچی گرنگە: سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكان بەپێویست دەزانێت لەپێناو ڕێكخستنەوەی پارك و باخچە و درەخت و جوانكارییەكانی نێوان شەقام و شۆستەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
44 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی




