
کۆمەڵێک چەکداری پەکەکە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای 41 ساڵ لە شەڕی چەکداری سەرەنجام ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاڕێکی چارەنووسازی ڕووبەڕووی حزبە تەمەن 47 ساڵییەکەی کردەوە و داوای کرد حزبەکەی چەک دابنێت.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ڕۆژی 27ـی شوبات، ملیۆنان کورد گوێبیستی پەیامێکی نوێ و نووسراوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بوون. شاندێکی حەوت کەسی چەند کاتژمێرێک بوو لە ئیمرالی گەڕابوونەوە، لەگەڵ خوێندنەوەی نامەکەی ئۆجەلان بە کوردی و تورکی وێنەیەکی نوێی ئۆجەلانیش نیشاندرا.
لێدوانی فەرمی: ئۆجەلان لە پەیامەکە ڕایگەیاند، ئەو بانگەوازەی کە دەوڵەت باخچەلی کردی، ئەو ئیرادەیەی کە سەرۆک کۆمار نیشانییدا، وەڵامدانەوە ئەرێنییەکانی پارتەکانی دیکە، ئەم پرۆسەیەی دروستکرد و منیش لەم پرۆسەیەدا بانگەوازی چەک دانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە هەڵدەگرم.
چۆن هەر کۆمەڵگە و پارتێکی هاوچەرخ بوونی بە زۆری کۆتایی پێ نەهاتووە، ئێوەش بە دڵسۆزی کۆنگرەی خۆتان بکەن و بڕیار بدەن؛ دەبێت هەموو گرووپەکان چەکەکانیان دابنێن و پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە. ڕۆژی 17ـی ئاداری ساڵی 1993، بۆیەکەمجار پەکەکە ئاگربەستی تاک لایەنەی ڕاگەیاند. ئەو قۆناغە لە سەردەمی تورگوت ئۆزال، سەرۆک کۆماری تورکیا بوو، قۆناغەکە هەنگاوی گرنگی بڕی، بەڵام بە مردنی تورگوت ئۆزال ئەو پرۆسەیەش کۆتایی پێهات.
قۆناغی دووەم ساڵی 1996 بوو، جارێکی دیکە لە سەردەمی نەجمەدین ئەربەکان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا پرۆسەیەکی دیکەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەستیپێکرد، بەڵام ئەو پرۆسەیەش وەستا و دیسان شەڕ دەستیپێکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیارترین پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، لە ساڵی 2013 بوو ئەمەش قۆناغی سێیەم بوو، کە تا ساڵی 2015ـی خایاند، یەکەم چاوپێکەتنی شاندی ئیمرالی لەلایەن هەدەپە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدرا. بەڵام ئەو کاتەش سەرکەوتوو نەبوو و شەڕ دەستیپێکردەوە.
ئەمەش بزانە: ئەگەرچی ئاماری ورد لەبارەی زیانەکانی شەڕی پەکەکە و تورکیا لەبەردەست نییە، بەڵام بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە ساڵانی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە بڵاویان کردەوەتەوە، لەماوەی 41 ساڵەی شەڕی نێوانیان زیاتر لە 80 هەزار کەس لەنێوان هەردوولا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە دەکرێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
سوودانی بە دوو بیانوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی نەدا
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی ئەپلیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 9 تشرینی یەکەم
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- ڕاپۆرت
- 9 تشرینی یەکەم
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا