سزادانی باڵی ئابووریی حەشدی شەعبی توڕەیی چوارچێوەی هەماهەنگی لێدەکەوێتەوە
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و لۆگۆی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی لە عێراق، کە هێزە سیاسییە حوکمڕانەکان لەخۆدەگرێت، کاردانەوەی تووندی بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا نیشان دەدات لە بەرامبەر سەپاندنی سزا بەسەر "کۆمپانیای گشتیی ئەلموهەندیس"، کە سەر بە دەستەی حەشدی شەعبییە و بە باڵی ئابووریی دەستەکە دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێنجشەممەی ڕابردوو، پاکێجێکی نوێی سزاکانی ڕاگەیاند کە چەندین کەسایەتی بانکی و کۆمپانیای عێراقی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێران و کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، لەنێویاندا "کۆمپانیای ئەلموهەندیس"، گرتەوە. ئەمریکا ڕایگەیاند ئامانجی ئەم سزایانە "هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارەیە "کە گرووپە چەکدارەکان توانای کارکردنیان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق پێدەدات.
لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی، کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "سزاکانی ئەمریکا دژی کۆمپانیای گشتیی ئەلموهەندیس، ئامانجگرتنێکی ڕاستەوخۆی دەستەی حەشدی شەعبی و دامەزراوە نیشتمانییەکانی دەوڵەتی عێراقە." بە بڕوای موسەوی، ئەم ڕێکارانە دەستوەردانێکی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی عێراق و هەوڵێکە بۆ تێکدانی دامەزراوە فەرمییەکان کە بە بڕیاری حکومی و یاسایی دامەزراون.
ڕۆڵی کۆمپانیای ئەلموهەندیس و زیانی سزاکان
موسەوی ئاماژەی بەوەدا، کۆمپانیای ئەلموهەندیس یەکێکە لە گرنگترین کۆمپانیا نیشتمانییەکان کە بەشداری لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکاندا کردووە، هەزاران هەلی کاری بۆ هاووڵاتیانی عێراق ڕەخساندووە و پشتگیری ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری کردووە. موسەوی جەختی لەوە کردەوە کە "سزاکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمدا زیان بە هاووڵاتی عێراقی دەگەیەنێت، چونکە دامەزراوەیەکی ئابووری نیشتمانی دەکاتە ئامانج کە پڕۆژە خزمەتگوزاری و مرۆییەکان پڕ دەکاتەوە."
داواکاری بۆ هەڵوێستێکی بەپەلەی حکومەتی عێراق
پەرلەمانتارەکە بیانووەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای بە "ناراستی و بێ بەڵگەی یاسایی" ناو برد و داوای لە حکومەتی عێراق کرد دەستبەجێ هەنگاوی دیپلۆماسی بنێت بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخەکە و وەڵامدانەوەی فەرمی ئەم ڕێکارانە و ڕێگریکردن لە کاریگەرییان لەسەر کۆمپانیا و دامەزراوە عێراقییەکان. هەروەها داوای کرد وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکات و یاداشتێکی ناڕەزایەتی فەرمیان پێ بگەیەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سوپای پاسدارانی ئێران "پشت بە بریکارەکانی لە میلیشیا عێراقییەکان دەبەستێت بۆ چوونە ناو دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق". هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئەم گرووپانە بەرپرسیارن لە کوشتنی هاووڵاتیانی ئەمریکی و هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە و بەردەوامن لە لاوازکردنی ئابووری عێراق و قۆرخکردنی سەرچاوە گشتییەکان.
وردەکاریی سزاکان و تۆمەتەکان
سزا نوێیەکانی ئەمریکا ژمارەیەک بانکی عێراقی، کۆمپانیایەکی بازرگانی و قەوارەیەکی گەورەی ئابووری پەیوەندیدار بە حەشدی شەعبی، لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی ئەمنی کە تۆڕەکانی سیخوڕی سوپای پاسداران لە عێراق بەڕێوەدەبەن. گرتەوە.
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت: "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، کۆمپانیای گشتیی ئەلموهەندیسی دامەزراندووە تا وەک پۆشاکێکی ئابووری خزمەت بە چالاکییەکانیان بکات" ئەم کۆمپانیایە گرێبەستە حکومییەکانی بۆ گواستنەوەی پارە لە دامەزراوە حکومییەکانەوە بە مەبەستی دابینکردنی بودجەی چالاکییەکانی میلیشیا چەکدارەکان و پرۆسەکانی قاچاخچێتی چەک بەکارهێناوە.
وەزارەتی گەنجینە جەختی لەوە کردەوەتەوە "کۆمپانیای ئەلموهەندیس و کۆمپانیای بەلدەنا خراونەتە لیستی سزاکان بەهۆی پشتگیری ماددی و داراییان بۆ سوپای پاسداران و کەتیبەکانی حیزبوڵڵا." هەروەها سزاکان سێ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لە بانکە عێراقییەکاندا گرتووەتەوە کە تۆمەتبار بوون بە سوودوەرگرتن لە پۆستەکانیان بە قازانجی سوپای پاسداران و عەسائیب ئەهلولحەق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو هەڵبژاردەی عێراق لەبەردەم هەلێکی مێژوویدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی ههشت و وادهى دابهشكردنى
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 تشرینی یەکەم
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
10 تشرینی یەکەم
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
10 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 9 تشرینی یەکەم
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- ڕاپۆرت
- 9 تشرینی یەکەم
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان