
چەکدارانی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
ئۆفیسی کۆنترۆڵی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕێکاری نوێ بەسەر ئەو کەس و کۆمپانیایانەدا دەسەپێنێت کە یارمەتیی ئێرانیان داوە لە خۆدزینەوەی سزاکان، بە قاچاخبردنی چەک، بەشداربوون لە گەندەڵیی بەرفراوان لە عێراق؛ لەوانەش میلیشیا عێراقییەکانی وەک کەتائیبی حیزبوڵڵا کە لەلایەن ئەمریکاوە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان دانراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی گەنجینەی ئەمریکا ئەم گرووپانە بەرپرسیارن لەو هیرشانەی کە کراون و بوونەتە هۆی مردنی کارمەندانی ئەمریکا و هەروەها هێرشیش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
- میلیشیاکان لە قازانجی ئێران گەندەڵی دەکەن و پارە سپی دەکەنەوە و پشتیوانی بۆ گرووپە میلیشیاکانی عێراق دابین دەکەن.
- گەنجینە هەروەها ڕێکار لە دژی سوپای پاسداران ئێران دەگرێتە بەر کە هاوکاریی چالاکییەکانی تۆڕێکی سەرچاوەکانی کۆکردنەوەی زانیاریی دەکات کە زانیاری لەسەر هێزەکانی ئەمریکاش کۆ دەکەنەوە.
- بڕینی سەرچاوەی دارایی ئەم گرووپانە دەبێتە هۆی پاراستنی گیانی ئەمریکییەکان و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە سزا دراوە 'کۆمپانیای گشتیی موهەندیس'ـە کە لەلایەن کەتائیبی حیزبوڵڵاوە دامەزراوە، بازرگانییەکی فراوانی لە بوارەکانی بیناسازی، ئەندازیاری، میکانیکی، کشتوکاڵی و پیشەسازیدا هەیە و پشتیوانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئێران دەکات.
ئەمەش بزانە: گەنجینەی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت کە ئێران سوود لە ئابووریی عێراق وەردەگرێت و لە ڕێگەیەوە خۆی لە سزاکان دەدزێتەوە؛ هەر بۆیە سێ بەرپرسی بانکیی عێراقی سزا دەدات کە لە ڕێگەی سپیکردنەوەی پارەوە کار بۆ بەرژەوەندیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، کەتائیبی حیبزوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق دەکەن؛ ئەوانیش بریتین لە هەر یەکە لە: عەلی غوڵام، عەلی مەفتەن و عەقیل مەفتەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





